نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی ئۆباما و عەبادی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i253810-نوێنەری_هەرێمی_کوردستان_بەشداریی_کۆبوونەوەی_ئۆباما_و_عەبادی_دەکات
نوێنەرێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا وسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2016 10:30 Asia/Tehran
  • نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی ئۆباما و عەبادی دەکات

نوێنەرێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا وسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

بڕیارە رۆژی دووشەممە 19ـی ئەیلوولی 2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هاوبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە تێیدا فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات،  باراک ئۆباما و حەیدەر عەبادی تاوتوێی شەڕی دژی ڕێکخراوەی توندڕەوی داعش و ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ دەکەن، وێڕای چۆنێتیی ئیدارەدانی پارێزگاکە دوای داعش.

بەپێی ئەو زانیارییانەکان  فوئاد حوسێن لە کۆ بوونەوەکەدا باسی بەشداریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی لە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی موسڵ دەکات.