یەکێتی: تورکیا تورکمانەکانی دوزخۆرماتۆ هان دەدا
ئهیلوول 18, 2016 12:24 Asia/Tehran
کاربەدەستێکی یەکێتی وتی : تورکیا لە هاندانی تورکمانەکانی دوزخورماتۆ دەوری هەیە.
حەسەن بەهرام کاربەدەستێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق، وتی : ئێمە بڕوامان وایە کە چارەنووسی دوزخۆرماتۆ تەنیا لەڕێگەی سیاسی و لە ڕێگەی ریفراندۆمە وە چارەسەر دەکرێت و چەک ڕێگەچارە نییە .
ئەم شارە هی هەموو ئەتن و هۆز و ئایینێکە بەڵام جوگرافیا ، جوگرافیای ناوچەکانی کوردنشینە و ئێمە نامانەوێ بە چەک چارەسەری بکەین بەڵکوو دەبێ ڕێگەیەکی دیکەی بۆ بدۆزینەوە.
حەسەن بەهرام ف جێگری بەرپرسی یەکێتی لە ناوچەی دوزخورماتۆ کاربەدەستێکی باڵای یەکێتییە کە هەم لە بواری سیاسەت و هەم لە بواری نووسین و لێکۆڵینەوە بەرهەمی زۆر گرینگی هەیە.