پێداگری بارزانی و مەعسووم لەسەر بەڕێوەبردنی وتووێژی ئەرێنی وکاریگەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i253858-پێداگری_بارزانی_و_مەعسووم_لەسەر_بەڕێوەبردنی_وتووێژی_ئەرێنی_وکاریگەر
فواد مەعسووم سەرۆکی ئێراق و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، لەسەر پێویستی دەستپێکردنی وتووێژی ئەرێنی بەمەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ، پێداگرییان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2016 12:36 Asia/Tehran
  • پێداگری بارزانی و مەعسووم لەسەر بەڕێوەبردنی وتووێژی ئەرێنی وکاریگەر

فواد مەعسووم سەرۆکی ئێراق و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، لەسەر پێویستی دەستپێکردنی وتووێژی ئەرێنی بەمەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ، پێداگرییان کرد .

بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی مەسعود بارزانی ، دوولایەن وێڕای لێکدانەوەی ڕەوتی سیاسی ئێراق، ڕەوشی بەرەکانی تێکهەڵچوو لەگەڵ تیرۆریستان و ئامادە بوون بۆ دەستپێکردنی ئوپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ، لەسەر پێبەند بوون بە وتووێژەکانی ئەرێنی و کاریگەر بەمەبەستی  چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێداگرییان کرد.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە بەگشتی گۆڕانکارییەکانی ناوچە   تەوەرەیەکی دیکەی  ئەم دیدارە  بوو  .

دیداری مەعسووم و  بارزانی لەحاڵێکدا  ئەنجام بوو  کە  بەغدا و هەولێر بەرەوڕووی گرفت و قەیرانی سیاسی و ئاسایشین.