بارزانی : لەگەڵ بەغدا و ئەمریکا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی مووسڵ ڕێککەوتین
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر سازوکاری هەماهەنگی و هاوکاری لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری مووسڵ لەنێوان هێزی هاوپەیمانیی و پێشمەرگە و هێزی ئێراقی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سومەریە نیوز، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان تاقمە باسکراوەکان هیواداری دەربڕی کە هاوکاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و هێزی ئێراقی ببێتە هۆی دەستەبەر بوونی بواری پەرەی متمانەلەنێوان دوولایەن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیە ک دا وتی : بارزانی لەسەر کوبوونەوەی سیاسی و سەربازی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراق و ئەمریکا چاوەدێری دەکرد .
ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی ژومارێک لە کاربەدەستانی ئاسایشی و سەربازیی هەرێم، باڵوێزی ئەمریکا لە ئێراق ، فەرماندەی هێزی ئەمریکی لە ئێراق، ژومارێک لە ڕاوێژکاران و کاربەدەستانی سەربازی ئەمریکی ، عەبدولئەمیر زەیدی، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئێراق و ژومارێک لە کاربەدەستانی سەربازی دەوڵەتی بەغدا بەڕێوەچوو.
بارزانی وتی : ئێمە داوای ئەمە دەکەین کە ئۆپراسیۆنی باسکراو کوتایی بێنێ بە گرفت و کەسەرەکانی خەڵکی نەینەوا.
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ وەک هۆکارێک بۆ پێشگرتن لە دەرکەوتنی رە شە کوژی وتوندرەوی، گرینگایەتی زۆری هەیە.