ڕێککەوتنی بەغدا وهەولێر لەبارەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254515-ڕێککەوتنی_بەغدا_وهەولێر_لەبارەی_ئۆپەراسیۆنی_مووسڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی ڕێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئێراقی کرد لە ئاراستەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2016 09:12 Asia/Tehran
  •  ڕێککەوتنی بەغدا وهەولێر لەبارەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی ڕێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئێراقی کرد لە ئاراستەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی سومەریە نیوز، " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سیاسی وسەربازیی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا هیواداری دەربڕیوە لە بارەی هاوکارییە هاوبەشەکان لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کورد و هێزە ئێراقییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ . لەم کۆبوونەوەیەدا ، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، " عەبدولئەمیر ئەلزەیدی" جێگری فەرماندەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئێراق ، باڵوێزی ئەمریکا لە ئێراق وهەروەها ژمارێک لە ڕاویژکاران وبەرپرسانی سەربازیی ئەمریکی و ئێراقی بەشدار بوون . بەشداران لەم کۆبوونەوەیەدا لە بارەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ بیرواڕیان گۆڕییەوەو گەڵالەی ئازاد کردنی ئەم شارە لەچنگ داعشیان بەوردی لێکدایەوە . لەم کۆبوونەوەیەدا بارزانی هیواداری دەربڕی کە،هاوکات لەگەڵ هاوکارییە هاوبەشەکان لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ وشکست دانی داعش ، گرفتەکان و دەردو مەینەتی خەڵکی نەینەوا کۆتایی پێ بێت .