هەوڵی بارزانی بۆ ئاشتی لە نێوان ئانکارا و کوردەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254683-هەوڵی_بارزانی_بۆ_ئاشتی_لە_نێوان_ئانکارا_و_کوردەکانی_تورکیا
نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەێندراوێک لە بابەت دیداری مەسعود بارزانی لەگەڵ سەلاحەدین دەمیر تاش رێبەری پارتی دیموکڕاتیکی گەلانی تورکیا ڕایگەیاند پڕۆسەی ئاشتی کوردەکانی تورکیا و دەوڵەتی ئەو وڵاتە و نزیک کردنی گروپە کوردییەکان لە یەکتری لە گرنگترین تەوەرەکانی ئەم دیدارە بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2016 08:54 Asia/Tehran
  • هەوڵی بارزانی بۆ ئاشتی لە نێوان ئانکارا و کوردەکانی تورکیا

نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەێندراوێک لە بابەت دیداری مەسعود بارزانی لەگەڵ سەلاحەدین دەمیر تاش رێبەری پارتی دیموکڕاتیکی گەلانی تورکیا ڕایگەیاند پڕۆسەی ئاشتی کوردەکانی تورکیا و دەوڵەتی ئەو وڵاتە و نزیک کردنی گروپە کوردییەکان لە یەکتری لە گرنگترین تەوەرەکانی ئەم دیدارە بووە.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە سەلاحەیدن دەمیرتاش لەو دیدارە دا وتویەتی  ئامانج لەو سەردانە دەسپێکردنی هەوڵێکی جدی بۆوتووێژی نێوان گروپە سیاسییەکانی کوردە.

لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکە دا هاتووە: مەسعود بارزانی لەو دیدارە دا جەختی کرد  ئێستا قۆنافی چەسپاندنی دەسکەوتەکان و پێشکەوتنەکانی کوردان گەیشتووە بۆیە بۆ ئەو مەبەستە پێویستیمان بە ئاشتی هەیە نە شەڕ.

لە ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێم دا هاتووە : دەمیرتاش لەو دیدارە دا لە ڕۆڵی نەرێنی مێدیا کوردیەکان بۆ توندکردنەوەی گرژییەکان گلەیی کردوە و خوازیاری ڕۆڵی ئەرێی مێدیا کوردییەکان بووە لەم بابەتەوە .

لەودیدارە دا  شاندێکی 5 کەسی  یاوەری سەلاحەیدن دەمیرتاش بوو و بە گوێرەی بەرنامەی ڕاگەیێندراو نابراو لەگەڵ نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆک حیزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش کۆ دەبێتەوە.