(15) کرێکار لە دهۆک بونە قوربانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254935-(15)_کرێکار_لە_دهۆک_بونە_قوربانی
بەهۆی داڕوخانی باڵەخانەیەکەوە لەکاتی کارکردندا دو کرێکاری گیانیان لە دەستدا و (13) کرێکاریش برینداربون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2016 05:58 Asia/Tehran
  • (15) کرێکار لە دهۆک بونە قوربانی

بەهۆی داڕوخانی باڵەخانەیەکەوە لەکاتی کارکردندا دو کرێکاری گیانیان لە دەستدا و (13) کرێکاریش برینداربون.

بەپێی زانیارییەکانی (سبەی)، لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک لە ناوچەی پێشانگاکانی شاری دهۆک، باڵەخانەکە روخاوە و بەهۆیەوە دو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و (13) کرێکار برینداربون و پێدەچێت کرێکاری دیکەش لەژێر داروپەردوی باڵەخانە روخاوەکەدا بن.

بەپێى ئامارەکان سەندیکای کرێکارانی بیناسازی حاڵەتەکانى گیانلەدەستدانى کرێکاران لە شوێنى کاردا لە هەرێمى کوردستان زیادیان کردوە، بەشێوەیەک ئەمساڵ (31) کرێکار لەکاتى کاردا گیانیان لەدەستداوە، هەروەک ساڵی رابردو (53) کرێکار لەھەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، کە (16) کرێکاریان بیانی بون.