هەڵەبجە: زیاتر لە هەشتا بەڕێوەبەر بایکۆتی خوێندن دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i254938-هەڵەبجە_زیاتر_لە_هەشتا_بەڕێوەبەر_بایکۆتی_خوێندن_دەکەن
زیاتر لە (80) بەڕێوەبەری خوێندنگەی ئامادەیی‌و بنەڕەتی لە پارێزگای هەڵەبجە، بڕیاریاندا خوێندن بایکۆت بکەن، ئەمڕۆش لە کەرکوک مامۆستایان خۆپیشاندان رێکدەخەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2016 06:28 Asia/Tehran
  • هەڵەبجە: زیاتر لە هەشتا بەڕێوەبەر بایکۆتی خوێندن دەکەن

زیاتر لە (80) بەڕێوەبەری خوێندنگەی ئامادەیی‌و بنەڕەتی لە پارێزگای هەڵەبجە، بڕیاریاندا خوێندن بایکۆت بکەن، ئەمڕۆش لە کەرکوک مامۆستایان خۆپیشاندان رێکدەخەن.

زیاتر لە (80) بەڕێوەبەڕی خوێندنگەی ئامادەیی‌و بنەڕەتی لە پارێزگای هەڵەبجە، لە هۆڵی خوێندنگەی بورهانی حاجی محەمەد کۆبونەوە.لەو کۆبونەوەیە، بەڕێوەبەرەکان بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا رۆژی 27ی ئەیلول‌و لەیەکەم رۆژی دەستپێکی نوێی ساڵی خوێندندا، دەرگای خوێندنگاکان نەکەنەوە تا ئەوکاتەی حکومەت ناچار دەبێت مافە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین بکات.لەلایەکی ترەوە، لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بڕیاریدا ئەمڕۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک خۆپیشاندانی بەرفراوان رێکبخات‌و خوێندنی ئەمساڵ بایکۆت بکرێت ئەگەر وەلامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە. 

پێنەدانی موچەی مانگانە گەورەترین کێشەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی عێراقە کە ماوەیەکی زۆرە درێژەی هەیە و تا ئێستا چەندین ناڕەزایەتی لێکەوتوەتەوە .