ڕاگواستنەوەی ٦٠پێشمەرگەی بریندار بۆ تورکیا
ئهیلوول 25, 2016 14:06 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە ، ٦٠ کەس لە پێشمەرگەکانی کوردی ئێراقی کەلە شەڕ دژی تاقمی ترۆریستی داعش بریندار بوون ، لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە دا خەوێندراون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رۆژی یەکشەممە لەبەیاننامەیەک ڕایگەیاند ، ئەو کەسانە لە سەر داوای کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وبەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی تەندروستی و دەرمان لە باکووری ئێراق ، ڕاگویزراون بۆ تورکیا . لەم بەیاننامەیە بە جەختکردن لە سەر ئامادەیی تورکیا بۆ پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق ئامادە یە ، ئانکارا بە خەباتەکانی خۆی دژی هەرچەشنە ترۆریسم درێژە ئەدات . ئەوە لەحالێکدایە کە تورکیا لە ساڵانی ئەم دواییە بە پشتگری دراوی و چەک وچۆل لە تاقمی ترۆریستی پەرەی داوە بە نائەمنییەکان لە ناوچەکە دا .