باڵوێزی ئەمەریکا داوای وەلانانی کێشە نێوخۆییەکان لە یەکێتی و گۆڕان دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i255076-باڵوێزی_ئەمەریکا_داوای_وەلانانی_کێشە_نێوخۆییەکان_لە_یەکێتی_و_گۆڕان_دەکا
باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ باڵەکانی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و داوای وەلاوەنانی کێشە سیاسییە ناوەخۆییەکانیان لێ دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2016 16:32 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئەمەریکا داوای وەلانانی کێشە نێوخۆییەکان لە یەکێتی و گۆڕان دەکا

باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ باڵەکانی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و داوای وەلاوەنانی کێشە سیاسییە ناوەخۆییەکانیان لێ دەکات.

ئەمڕۆ دۆگڵاس ،سلێمان باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق بەیاوەری کین گرۆس ، کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریکی لە هەولێر سەردانی شاری سلێمانی کرد و، لەگەڵ  بەرهەم ساڵح و کۆسرەت رەسوڵ جێگرانی سکرتێری گشتیی یەکێتی و هێرۆ ئیبراهیم بەرپرسی باڵی ،ماڵی مام جەلالی یەکێتی کۆبووەوە.

هەروەها باڵوێزی ئەمەریکا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی، سەردانی بارەگای بزووتنەوەی گۆڕانیشی کردووە و لەگەڵ محەمەد تۆفیق رەحیم کۆبووەتەوە.

باڵوێزی ئەمەریکا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی سلێمانی باسی لە پێداویستییەکانی پەنابەرانی ناوەخۆی عێراق و شەڕی دژی داعش و هەوڵەکانی هێنانەدی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگژەی ئابووریی کوردستان کردووە.

سلێمان داوای لە لایەنەکان کردووە دووبەرەکیە سیاسییە ناوەخۆییەکانیان وەلاوەبنێن و پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەری کێشە سەرەکییەکان.