کۆمپانیایه‌ک لە هەرێمی کوردستانی عێراق 1000 کارمه‌ند ده‌رده‌کات
به بیانووی ئه‌وه‌ی کارمه‌ندن له ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاین عێراق، کۆمپانیای کار نزیکه‌ی هه‌زار کارمه‌ند ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌کات و په‌رله‌مانتارێکیش رایده‌گه‌یه‌نێت که کارمه‌ندبوون له کۆمپانیای که‌رتی تایبه‌ت، به دوو موچه‌یی ئه‌ژمار ناکرێت.
شێرکۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆکی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: به بیانووی ئه‌وه‌ی کارمه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێمن و مووچه‌ی ره‌سمی وه‌رده‌گرن، نزیکه‌ی هه‌زار کارمه‌ندی پاڵاوگه‌ی که‌ڵه‌کی سه‌ر به کۆمپانیای کار ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کراونه‌ته‌وه.
روونیشیکرده‌وه: کارمه‌ندبوون له کۆمپانیای که‌رتی تایبه‌ت، به دوو موچه‌یی ئه‌ژمار ناکرێت.به وته‌ی سه‌رۆکی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان، به‌شێک له کرێکار‌و کارمه‌ندانی کۆمپانیا ئه‌هلییه‌کان، وه‌ک کارمه‌ندی حکومه‌ت هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کراوه، له‌کاتێکدا ئه‌و کۆمپانیایانه کۆمپانیای که‌رتی تایبه‌تن و په‌یوه‌ندییان به حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه.
په‌رله‌مانتار شێرکۆ جه‌وده‌ت ئاشکراشی کرد: به‌دواداچوونمان بۆ که‌یسی ئه‌و کارمه‌ندانه کردووه‌و داوامان لێکردوون سکاڵا تۆمار بکه‌ن، چونکه ناکرێت کۆمپانیایه‌کی که‌رتی تایبه‌ت به‌بێ هیچ پاساوێک کارمه‌نده‌کانی ئاگادار بکاته‌وه به‌وه‌ی چیتر نه‌یه‌نه‌وه بۆ ده‌وام.