وشداری دان لەمەڕ ئاڵۆزکاوتر بوونی بارودۆخ لە کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i255490-وشداری_دان_لەمەڕ_ئاڵۆزکاوتر_بوونی_بارودۆخ_لە_کوردستانی_ئێراق
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی ناوچەی کوردستانی ئێراق وشداریی دا لەمەڕ ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی گوزەران و پرۆسەی سیاسی لەو ناوچەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2016 06:45 Asia/Tehran
  • وشداری دان لەمەڕ ئاڵۆزکاوتر بوونی بارودۆخ لە کوردستانی ئێراق

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی ناوچەی کوردستانی ئێراق وشداریی دا لەمەڕ ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی گوزەران و پرۆسەی سیاسی لەو ناوچەیە.

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ئەبوبەکر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە وتووێژێکدا وتی: کوردستانی ئێراق نوقمی کێشەو گرفت و قەیرانی سیاسی بووەو هەولێر بۆ پاسادانی هەڵە سیاسی، دراڤی و ئیدارییەکانی هەوڵیەتی دانیشتنێک لەگەڵ پارت و لایەنەکان بەڕێوە ببات.

هەڵەدنی هۆی سەرەکی نەیارەتی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ هاوبەشبوون لەو دانیشتنە گشتداگرەی گەڕاندەوە بۆ پێبەند نەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە گەڵاڵە پێشنیارکراوەکانی ئەو پارتە سەبارەت بە جێ بەجێ کرانی چاکسازییەکان.

مامۆستایان و ژمارێکی دیکە لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوێنێ سێ شەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دواکەوتنی بەردەوامی درانی مووچەو هەروەها هەوڵی حکومەتی هەرێم بۆ کەم کردنەوەی سەتی پەنجای مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان، مانیان گرت و خۆپێشاندانیان کرد لە شارە جیاجیاکان بەتایبەت لە سلێمانی.

مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاند، هەتا کاتێک کە بەتەواوەتی مووچەکەیان وەرنەگرن، لە قوتابخانەو خوێندنگەکان ئامادە نابن.

قەیرانی سیاسی وئابووری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرچاوەگرتوو لە پێداگری مەسعوود بارزانی لەسەر مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و درێژەی ناکۆکی لەگەڵ حکومەتی بەغدایە.