ڕۆیشتنی مەسعود بارزانی و وەڤدی هاوڕێ بۆ بەغدا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرووی وەڤدێکی پایەبەرز بریتی لە ژمارێک لە ڕێبەرانیی پارتەکانی دیکەی کوردستانی گەییشتنە بەغدا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، کوسرەت ڕەسول عەلی ، جێگری سکرتێری گشتی و مەلا بەختیا ر بەرپرسی کاروباری بەرێوەبەرایەتی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی و شیخ جەعفەری شیخ موستەفا ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی و فەرماندەی لەشکەری ٧٠ هێزەکانی پێشمەرگە ، ڕێبەرانی یەکێتی نیشتمانی هاوڕێ بارزانین لە سەفەرەکەی بۆ بەغدا .هەروەها سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین سکرتێری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و محەممەد حاجی مەحموود ریبەری پارتی سوشیال دیمۆکرات ی کوردستانی (حەسەکە) لە وەڤدی پایەبەرزی کورد لە سەفەر بۆ بەغدا ئامادەن . لە سەفەری بارزانی بۆ بەغدا ، ڕێبەران و هیچ ئەندامیکی گۆڕان و کۆمەل بەشداریان نییە .سەعد ئەلحەدیسی وتە بیژی فەرمی دەوڵەتی ئیراق لە بارەی دیدارەکانی وەڤدی کوردی لە بەغدا و تەوەرەکانی وتوویژەکان وتی : مەسعود بارزانی لەم دیدارە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی ئێراقیی لە بارەی پرسی ئازاد کرانیی شاری مووسڵ و چارەنووسی ئەم سارە دوای داعش و چڵۆنایەتی هەماهەنگیی لە نێوان بەغدا - هەوڵیر لەبارەی سەقامگیر بوونی هیزەکانی ڕزگاریدەری مووسڵ و رۆڵێک کە دەبێ لەم شارە دا دوای داعش هەیان بێت ، وتوویژ دەکەن . ئەلحەدیسی وتی : مەسەلەکانیی هاوپێوەند بە سەرچاوەکانی نەوت و داهاتەکانی نەوتیش لە تەوەرەکانی دیکەی وتوویژەکانی مەسعود بارزانی لەگەڵ عەبادی یە لە بەغدا دا .