چاوپێکەوتنی بارزانی و حەیدەر عەبادی لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i255739-چاوپێکەوتنی_بارزانی_و_حەیدەر_عەبادی_لە_بەغدا
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە گەیشتن بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیداری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2016 12:52 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی بارزانی و حەیدەر عەبادی لە بەغدا

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە گەیشتن بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیداری کرد .

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیداری کرد .

سومەریە نیوز بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی ئاگادار ڕایگەیاند: بارزانی لەم دیدارەدا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی نەینەوا و ژومارێک پرسی چارەسەرنەکراوی نێوان بەغدا و هەولێر، قسەی کرد  .

نووسینگەی عەبادی رایگەیاند  بارزانی سەبارەت بە ئازاد کردنی مووسڵ و دۆسیەی ئاوارەکان لەگەڵ  سەرۆک وەزیرانی  ئێراق قسەی کردووە .

کوسرەت ڕەسول عەلی  ، جێگری سکرتێری گشتی یه کیتی و مەلا بەختیا ربه رپرسی ده سته ی کارگیری مەکتەب سیاسی  یەکێتی نیشتمانی و  شیخ جەعفەری شیخ مستەفا ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی و فەرماندەی لەشکەری ٧٠ هێزەکانی پێشمەرگە هاوڕێی بارزانین لە سەفەرەکەی بۆ بەغدا .هەروەها سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین  ئه مینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و محەممەد حاجی مەحموود ریبەری پارتی سوشیال دیمۆکرات ی کوردستانی  لە وەڤدی پایەبەرزی کورد لە سەفەر بۆ بەغدا ئامادەن . لە سەفەری بارزانی بۆ بەغدا ، ڕێبەران و هیچ ئەندامیکی گۆڕان و کۆمەل بەشداریان نییە .