دیدار و دیمانە ی مەسعوود بارزانی دەگەڵ عەممار حەکیم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i255892-دیدار_و_دیمانە_ی_مەسعوود_بارزانی_دەگەڵ_عەممار_حەکیم
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیان داگرت لەسەر درێژەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان هەتا لەناوبرانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2016 13:22 Asia/Tehran
  • دیدار و دیمانە ی مەسعوود بارزانی دەگەڵ عەممار حەکیم

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیان داگرت لەسەر درێژەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان هەتا لەناوبرانیان.

بە پێی ڕاپۆری رایە ڵەی ئێراقییە، سەیید عەممار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق ئەمڕۆ هەینی لە دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەغدا وتی: هاواهەنگییەکی زۆر هەیە لەنێوان ناوچەی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی ئێراق لەبارەی هەڵمەتی ڕزگارکرانی شاری موسڵ لە باکووری ئێراق لەچنگ تیرۆریستانی داعشی.

سەیید عەممار حەکیم و مەسعوود بارزانی پێیان داگرت لەسەر گەیشتن بە هەڵوێستێکی هاوبەش سەبارەت بە ئەو پرس وبابەتانەی لەسەری ناکۆکن.

مەسعوود بارزانیش لەو دیدارەدا پێی داگرت؛ وەزارەتی بەرگریی ئێراق و هێزی پێشمەرگەی کورد ڕێککەوتن لەسەر هەڵمەتی ڕزگارکرانی موسڵ لەبندەستی داعش.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوێنێ پێنج شەممە لەگەڵ حەیدەر عەبادی و فوئاد مەعسووم سەرۆک وەزیرانی ئێراق و سەرۆک کۆماری ئێراق دیداری کرد و باسی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی کرد لەبارەی پرسە جیاجیاکانی وەک؛ نەوت و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.

مەسعوود بارزانی دوێنێ پێنج شەممە لەسەرووی شاندێکی سیاسی داگری ئەندامانی چوار پارتی ؛ دیموکرات، یەکێتی نیشتمانی و سۆسیال دیموکرات و یەکگرتووی ئیسلامیی ناوچەی کوردستانی ئێراق پاش پێنج ساڵ گەیشتە بەغدای پێتەختی ئێراق.