وریایی دانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە دەوڵەت
هەشت زانکۆی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کۆبوونەوەی نارەزایەتی دەربڕین ، وریایی یان بە دەوڵەت داوە کە زانکۆکان بە بارودۆخیی نالەباری ئێستا توانایی درێژە دان بە کار و درێژەی پرۆسەی فێرکاریان نییە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس ، لە یاداشتێک کە لە کۆبوونەوەی مامۆستایان و زانکۆیەکانی نارازیی ٨ زانکۆی هەرێمی کوردستان کە زۆرتریان لە زانکۆکانی پارێزگای سلێمانی ، بڵاو کراوە هاتووە کە ئامانج لەم کۆبوونەوە ڕاگەیاندنی پەیام و داواکانیی زانکۆیەیکان بە دەوڵەتی هەریمی وکردستانە . زانکۆیانی هەرێم لەم یادداشتە وریایان داوە بە دەوڵەت کە زانکۆکان بە ڕەوشی دژواریی ئێستا توانایی درێژە دان بە کاری خۆیان ودرێژەی پرۆسەی ڕاهێنان لە هەرێم دا نییە .
زانکۆییان و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لە حەوتەکانی ڕابردوو درێژەیان داوە بە کۆبوونەوەو مانگرتنەکانی خۆیان کە لە ساڵی ڕابردوو لە لەمەڕ ناڕەزایەتی دەربڕین بە کەوتنە دواوەی درێژخایەن و کەمبوونی بەرچاوی دانی مووچەکان دەسپێکراوە و خوازیاری کردەوەی خێرای دەوڵەت لەمەڕ دانی مووچەی تۆکمەی خۆیان و ئاسایی کردنەوەی ڕەوشی هەرێمی کوردستان بوونە . ئەم ناڕەزایەتیانە لە لایەن کارمەندان ، پزیشکان ، پەرەستاران ، هیزە کانی پۆلیس و چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوە چووە .