بەڕێکرانی هێزی ئەمریکایی بۆ هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i256153-بەڕێکرانی_هێزی_ئەمریکایی_بۆ_هەرێمی_کوردستان
وێرای نەیارەتیی خەڵک و گرووپە سیاسییەکان، یەکەم گرووپ لە سەربازانی ئەمریکایی بە بیانووی هاریکاری لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق، گەیشتە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2016 05:08 Asia/Tehran
  • بەڕێکرانی هێزی ئەمریکایی بۆ هەرێمی کوردستان

وێرای نەیارەتیی خەڵک و گرووپە سیاسییەکان، یەکەم گرووپ لە سەربازانی ئەمریکایی بە بیانووی هاریکاری لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق، گەیشتە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە.

ژێدەرێکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق شەوی یەکشەممە بە ئیرنای وت؛ کە پەنجا راوێژکار و ئەفسەری سەربازیی ئەمریکا لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بە مەبەستی بەشداری لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ گەیشتنە ئەم شارە.

ئەم ژێدەرە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ وتیشی؛ یەکەم گرووپ لە ئەفسەران و ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمریکا لە ڕیزی ئەو ٦٠٠ راوێژکار و ئەفسەرە سەربازییەی ئەمریکا دێنە ئەژمار کە بڕیارە لە ئێراقدا سەقامگیر بوون و لە سەرجەم ئەو کە هێزانە، ٢٠٠ کەسیان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق سەقامگیر دەبن.

بە وتەی ئەم کاربەدەستە کوردەی ئێراق،ئەم ئەفسەرانە ئەرکی دامەزراندنی پێوەندی لە نێوان هێزی ئاسمانیی ئەمریکا و هێزی زەویینان لەئەستۆ دەبێ. دەوڵەتی ئێراق ڕایگەیاندووە تا پێش کۆتایی هاتنی ئەم ساڵەی زایینی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ لە دەستی گرووپی تیرۆریستیی و تەکفیریی داعش دەست پێ دەکات.

بەم حالەشەوە گروپە سیاسییەکانی ئێراق نەیارەتییان کردووە بەرامبەر بە بەڕێکرانی هیزی ئەمریکایی بۆ ئێراق و لە سەر ئەو بڕوایەن بە سەرنج دانی جەنایەتەکانی هێزە ئەمریکاییەکان لە کاتی داگیر کردنی ئێراق، گەڕانەوەی ئەم هێزانە بۆ ئێراق دەبێتە هۆی هاتنە ئارای کێشە و ناکۆکی لە نێوان هێز و گرووپە ئێراقییەکاندا.