بەردەوام بوونی مانگرتنی مامۆستایان لە کوردستانی ئێراق
مانگرتنی مامۆستایانی ناوچەی کوردستانی ئێراق لەبەر دابەزینی موچەی مانگانەیان درێژەی هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وێڕای دەسپێبوونی ساڵی نوێی خوێندن لە دوێنێ شەممەوە لە ئێراق، مانگرتنی مامۆستایان لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی ئەم وڵاتە ئیستایش هەر بەردەامە تا ڕادەیەک کە لە ژمارێک لە شارەکانی هەرێم دوێنێ خوێندنگەکان داخرابوون.
هەرچەن ساڵی تازەی خوێندن لە خوێندنگەکانی هەولێرو دهۆک کە لە ژێر دزە و دەسەڵاتی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانیدان دەست پێبوو، بەڵام لەهەمبەردا مامۆستایانی ناڕازی لە شارەکانی هەڵەبجە و سلێمانی نەڕۆیشتنە سەر پۆلەکانی وانە وتنەوەیان و هەر ئەوەش بووە هۆی داخرانی خوێندنگەکانی ئەم دوو شارە.
"پشتیوان سادق" وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی شەممە لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێبوونی ساڵی نوێی خوێندن لە یەکێک لە خوێندنگەکانی هەولێر وتی کە داخوازەکانی مامۆستایان تەواو یاسایی و ڕەوایە بەڵام مان گرتن لە کار، ڕێگاچارەی ئەم کێشەیە نییە.
ناوبراو هەرەها بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی کردە سیاسیی بوونی بەشێک لە ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی مامۆستایان و وتیشی کە مامۆستایان دەبێ پرسە سیاسییەکان تێکەڵ بە مەسەلەی پەروەردە و فێرکاری نەکەن.
وێڕای ئەوانەش مامۆستایانی ناڕازی دوێنێ بە ڕەت کردنەوەی ئەم داخوازەی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ، دیسان هاتنەوە سەر شەقامەکان و خوازیاری هەڵوەشانەوەی بەرنامەی دەسپێوەگرتنی حکومەتی هەرێم و کۆتایی هاتنی مەسەلەی درانی نیوەی موچەکەیان بوون و جەختیان کرد لە سەر ئەوەی کە نابێ ئیتر درانی موچەی مامۆستایان وەدرەنگ کەوێ.
حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە راگەیاندنی کەم بوونی بوجەی مانگانە ١٠٠ ملوێن دۆلاری ساڵی ڕابردوو، بڕیاری دا نیوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.
مان گرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان لە ٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٦ـەوە دەست پێ بووە و هەڕەشەیان کردووە تا هەموو داخوازەکانیان جێبەجێ نەکرێ، کۆتایی ناهێنن بەو مانگرتنەیان.