پارتی دیمۆکرات : هەرێمی کوردستان بەشێک لە ئێراقە
ئەندامێکی سه رکردایه تی پارتی پێداگری کرد کە هەرێمی کوردستان بەشێک لە ئێراقە و هەردوولا پێویستیان بە یەکتر هەیە و بەرنامەی هاوکاری داهاتووی خۆیانیشیان ئامادە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، عەلی حسێن ئەندامی سه رکردایه تی پارتی لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ڕەسمی ئەم پارتە ڕایگەیاند کە لە سەفەری ئەم دواییەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم پرسگەلێکی وەک بودجە، مافی فەرمانبەران و ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ باس و وتووێژی لەسەر کرا و بەرنامەیەکیش بۆ هاوکارییەکانی داهاتووی نێوان دوو لایەن دیاریکراوە.
ناوبراو پێداگری کرد: هەرێمی کوردستان سەرباری پێشکەوتنەکانی خۆی بەشێک لە ئێراقە و هەر دوو لای هەرێم و دەوڵەتی ناوەندی ئێراق بە سەرنجدان بە هەبوونی خاڵی هاوبەش وەک شەڕ لەگەڵ تیرۆریستان و ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ ، پێویستیان بە یەکتر هەیە.
عەلی حسێن بە ئاماژەدان بەمەی هەرێمی کوردستان خۆی بە دوژمنی هیچ لایەک نازانێ وتی کە هەولێر ڕەخنەگەلێکی لە چۆنیەتی هەڵس و کەوتی دەوڵەتی ناوەندی ئێراق هەیە.
شاندیکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەفەری بەغدای کردووە و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای دەوڵەتی ناوەندی لەوان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری دیدارو وتووێژی کرد.