وتووێژە فەرمیەکانی ئێران و ئێراق بۆ پێک گۆڕینەوەی سەربە سەری نەوتی هەرێم
تشرینی یهکهم 04, 2016 05:14 Asia/Tehran
کاربەدەستێک لە وەزارەتی نەوتی ئێراق وتی : ئەمڕۆ خولی نوێ وتووێژەکانی ئێران و ئێراق سەبارەت بە پێگوڕینەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە دەچێت .
بە هۆی ئەو ڕاپۆڕتە بارستای سەرەتایی ئەو پێ گۆڕینەوە 50 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا دەبێت و تا 200 هەزار بەرمیل پەرە دەستێنێ . ئەو کاربەدەستە لە وەزارەتی نەوتی ئێراق جەختی کرد ئەگەر لایەنی ئێرانی ڕەزامەندی دەرببڕێ 50 لە سەدی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە خاکی ئێران پێی گۆڕ دەبێت . بەو پێیە پێشنیاری فەرمی ئەنجام دانی ئەو پێگۆڕینەوە لە لایەن ئێراقەوە دراوە بە کاربەدەستانی ئێرانی .