کۆریای باشوور کونسوڵخانە لە ھەولێر دهکاتهوه
باڵوێزی نوێی کوریای باشوور لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە کونسوڵخانە لە ھەولێر بکاتەوە.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له ماڵپهڕی ڕاگهیاندنی سهرۆکی ههرێمی کوردستانی ئێراق، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سۆنگ ڤوونگ یوب باڵوێزی نوێی کۆریای باشوور له عێراق، ڕۆژی ڕابردوو دیداریان کرد.
لە دیدارەکەدا باڵوێزی کوریای باشوور لە عێراق سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی لەوە ئاگادار کردەوە کە وڵاتەکەی بەنیازە ئاستی نوێنەرایەتیی خۆی لە شاری هەولێر لە نووسینگەی باڵوێزخانە بۆ کونسوڵخانە بەرز بکاتەوە.
ئاماژهشی به توانا ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان دا و ئامادەیی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ قووڵترکردنی پەیوەندییەکان و کار و پڕۆژەی هاوبەش.
لە بەرامبەردا بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵوێزی نوێی کۆریای باشوور خواست و ئاماژەی بە کار و چالاکییەکانی فرقەی زەیتونی کۆریای باشووردا و وەک پردێکی بەهێزی پەیوەندیی نێوان ههرێمی کوردستان و کوریای لەقەڵەمدا.
هەر لەم دیدارەدا باس له هەڕەشەی تیرۆریستان لەسەر ئاستی جیهانی و ئۆپڕاسیۆنی ئازادکردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش کرا.