فەرمانبەرانی شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ناڕەزایان ئەنجام دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i256900-فەرمانبەرانی_شاری_سلێمانی_هەرێمی_کوردستان_کۆبوونەوەی_ناڕەزایان_ئەنجام_دا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتیە دەوڵەتیەکانی شاری سلێمانی، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانیان ھاوشێوەی مامۆستایانی ناڕازی، بە گردبوونەوەیەک تێکەڵ بە ئاپۆڕەی گردبوونەوەی مامۆستایانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2016 09:50 Asia/Tehran
  • فەرمانبەرانی شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ناڕەزایان ئەنجام دا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتیە دەوڵەتیەکانی شاری سلێمانی، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانیان ھاوشێوەی مامۆستایانی ناڕازی، بە گردبوونەوەیەک تێکەڵ بە ئاپۆڕەی گردبوونەوەی مامۆستایانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا بوون.

به پێی ڕاپۆرتی باس نیوز؛ "عەلی مەولود"، فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتیی باج، ڕاگەیاند: "بەھۆی دواکەوتنی مووچەکانمانەوە ئێمەش وەکوو فەرمانبەرانی دام ودەزگا حکومییەکان بە باشمان زانی وەکوو مامۆستایانی ناڕازی بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان داوای ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوت کردنی مووچە بکەین."

گوتیشی:" فەرمانبەرانی ناڕازی بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایی، ھەروەھا فشار بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی دروست دەکەین، تاکوو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت."