مۆرکرانی لێکگەیشتن نامەیەکی هاوکاری پەروەردەو بارهێنان لە نێوان ئێران و کوردستانی ئێراق
لێک گەیشتن نامەیەکی هاوکاری فێرکاری لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هەولێر مۆر کرا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی زەر ئەفشان جێگری وەزیری پەروەردە و بارهێنان و پشتیوان سادق بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە لێک گەییننامەیەک پێکهاتوو لە هەشت خاڵیان لە بواری هاوکاری پەروەردە و بارهێنان لەنێوان دوو لا لە هەولێر مۆر کرا.
بەپێی بەیاننامەی ئیدارەی پەروەدە و بارهێنانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە لێک گەیینامەیەک کە ئەمڕۆ لە نێوان شاندی وەزارەتی پەروەردەوبارهێنانی ئێران لەگەڵ ئیدارەی پەروەردەی کوردستانی ئێراق لە هەولێر مۆر کرا، لەسەر پێویستی هاوکاریی پەروەردەیی، تەکنیکی و پسپۆڕی و کەڵک وەرگرتن لە توانایی تەکنیکی ئێران لە پرسەکانی پەروەردەیی پێداگری کراوە.
لەم بەیاننامە پەروەردە و بارهێنانەیەدا مامۆستایان، بەڕێوەبردنی خولەکانی پەروەردە و چۆنیەتی پێوەندی ئەلەکترۆنیکی قۆتابخانەکان لە خاڵەکانی دیکەی لێک گەیینامەیی مۆرکراوی نێوان ئێران و کوردستانی ئێراق باسی لەسەر کراوە.
شاندی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئێران بۆ ئەنجامی سەفەرێکی دوو ڕۆژە دوێنێ چوارشەممە گەیشتە هەولێر .