پارتەکانی کوردستانی ئێراق خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی تورکیا لە باکووری ئێراق بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i257350-پارتەکانی_کوردستانی_ئێراق_خوازیاری_چوونەدەری_هێزەکانی_تورکیا_لە_باکووری_ئێراق_بوون
پێنج پارت لە پارتە سەرەکییەکانی بەشدار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئێوارەی شەممە لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری چوونەدەری هێزی سەربازیی تورکیا لە خاکی ئێراق بوون و مانەوەی ئەو هێزانەیان دژ بە یاسای بنەڕەتیی ئێراق و بە مانای بنپێکرانی یاسا و ڕێساکانی ئەم وڵاتە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2016 07:33 Asia/Tehran
  • پارتەکانی کوردستانی ئێراق خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی تورکیا لە باکووری ئێراق بوون

پێنج پارت لە پارتە سەرەکییەکانی بەشدار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئێوارەی شەممە لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری چوونەدەری هێزی سەربازیی تورکیا لە خاکی ئێراق بوون و مانەوەی ئەو هێزانەیان دژ بە یاسای بنەڕەتیی ئێراق و بە مانای بنپێکرانی یاسا و ڕێساکانی ئەم وڵاتە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ یەکێتی نیشتمانی،  گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی و حزبی شیوعی کوردستانی ئێراق ئەم بەیاننامەیان مۆر کردووە و تەنیا هەر ئیمزا و مۆری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی لە ژێر ئەو بەیانامەیەدا نابیندرێ.
ئەو پێنج پارتە کوردییەی هەرێمی کوردستان هەرچەشنە جم و جۆڵ و دەسوەردانی سەربازیی تورکیا لە کاروباری ناوچەی کوردستانی ئێراقیان ئیدانە کرد و ئەوەیان بە هەنگاوێک دژ یاسای بنەڕەتیی ئێراق زانیوە.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی گەورە دژ بە سیاسەتەکانی تورکیا لە ناوچە، بەتایبەت لە پێوەندی لەگەڵ سیاسەتی سەربازیخوازیی ئەم وڵاتە لە باکووری ئێراق لە بەغدا و هەوڵی وەڕێ کەوتووە.
ئێراقییەکان بۆ دووەم جار لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا بۆ رازی کردنی ئانکارا بە بردنە دەرەوەی هێزەکانیان لە بەعشیقە لە باکووری موسڵ لە پارێزگەی نەینەوا سکاڵایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە  یەکگرتووەکان بەرز کردۆتەوە.
پەرلەمانی تورکیا شەممەی ڕابردوو بە نوێ کردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە خاکی ئێراق و سووریا، بووە هۆی تووڕەیی و کاردانەوەی توندی ناوەندەکان، پارت و کۆتلە سیاسییەکان، زانایانی ئایینی و ڕێبەرانی ئێراق.