له هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی حسه‌ینی به‌ڕێوه چوو
ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با حسه‌ینی، نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له عێراق و سووریا، به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له شینی تاسووعا و عاشوورا سه‌ردانی هه‌ولێری کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە له میله‌ت، له دوێنه‌وه به ئاماده‌یی نوێنه‌ری ئایهتهوڵا خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئێران له شاری هه‌ولێر، به‌رنامه‌کانی ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی تاسووعا و عاشوورا به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مڕۆ کۆتایی پێدێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئایه‌توڵا سه‌ید موجتەبا حسه‌ینی نوێنەری رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، کە که‌سایه‌تییه‌کی ئاینی و سیاسییە لە هەرێمی کوردستانە و بەشداری به‌رنامه‌کانی مەراسیمی تاسووعا و عاشوورای کردووه.
ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با حسه‌ینی، له دایکبووی شاری مه‌شهه‌ده له ئێران و له خولی سێهه‌م و چواره‌م نوێنه‌ری مه‌جلیسی خوبره‌کانی ڕێبه‌ری بووه و یه‌کێکه له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی حکومه‌تی ئێران.
محەمەد شێرزادی، بەرپرسی فەرهەنگیی باڵوێزخانه‌ی ئێران له هەولێر ڕایگه‌یاند: نوێنەری رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی سەردانی هەولێری کردووە و به‌شداری مەراسیمی تاسووعا و عاشوورا ده‌کات.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئایه‌توڵا حسه‌ینی دوای مه‌راسیمه‌کانی ئه‌م دوو ڕۆژه، لەگەڵ ژمارەیەک له بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیدار ده‌کات.
لای خۆشیه‌وه، مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئاینییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، له‌مباره‌وه راگەیاند: لە ساڵانی رابردوو شیعەکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و سەدرییەکان مەراسیمی عاشورایان ئەنجام دەدا.
ئه‌و وتیشی: بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە رابردوو شیعەکانی هەرێمی کوردستان خۆیان بە سەربەخۆیی مەراسیمەکە ئەنجام دەدەن.
شایانی باسه که هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی چوارشه‌مه، که ده‌بێته ڕۆژی عاشورای حسه‌ینی به پشووی گشتی ڕاگه‌یاندووه و ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له شیعهیانی جیهان و کورده‌کانی گه‌رمیان ئه‌نجام بووه که شیعه‌ن و ڕێوڕه‌سمی تاسووعا و عاشوورا به‌لایانه‌وه گرنگه.