چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنەری مەقامی مەزنی ڕەهبەری ئیسلامی ئێران
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە بەغدا دوێنێ چوارشەم لە هەولێر چاوپێکەوتن و وتووێژیان کرد.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ ئایەتووڵڵا سەید موجتەبا حسێنی و نێچیرڤان بارزانی لەم دیدارەدا سەبارەت بە پرسی جۆر بەجۆر بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
ئێران و ناوچەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بواری جۆربەجۆری کەلتووری، سیاسی و ئابووریی و هەروەها ئەمنییەوە لە چوارچێوی پێوەندییەکانی تاران - بەغدا، پێوەندییەکی بەربڵاویان هەیە.
ئایەتووڵلا حسێنی لە سەفەریدا بۆ ناوچەی کوردستانی ئێراق هەروەها بەشداری کرد لە ڕێ و ڕەسمی تازیەباریی شیعەکانی هەرێم بەتایبەت لە هەولێری پێتەختیی کوردستانی ئێراق.
نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە بەغدا لە کۆڕی تازیەباراندا لە هەولێر وتاری پێشکەش کرد و هەروەها لە یەکێک لە شەقامەکانی شاردا چووە ڕیزی دەستەی تازیەبارانەوە و لە نێو دەستەکانی تازیەباریدا سینگی کوتا.