ڕێککەوتنی پەنجا ساڵەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ ترکیا
سەرچاوە ئێراقیەکان هەبوونی دەیان بنکەی سەربازی تورکیا دە نێو خاکی عێراقیان دەرخست وڕایانگەیاند ، تورکیا ئەم دوائیە بنکەی سەربازی نوێ لە شاری دهۆک دامەزراندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، محەممەد کیانی بەرپرسی بەرەی دێمۆکراتیکی جەماوەری عێراق وتی: ئێستاکە هەژدە بنکەی سەربازی تورکیا لە ئێراق هەیە وتورکەکان نێزیک بە یەک حەوتە پێش یش بنکەیەکی نوێ یان لە ئەلعەمادیە لەدەوروبەری پارێزگەی دهۆک دامەزراندووە،. ئەم کاربەدەستە حێزبیەی عێراق وتی: بە قازانجی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق نییە کە ئیزن هاتنی هێزەکانی بیانی بدەن. وتیشی: هەرێمی کوردستان ئیدعای کردووە ڕێککەوتننامەی پەنجا ساڵە لەگەڵ تورکیای واژۆ کردووە. دەوڵەت وپەرلەمانی ئێراق دەبێ لەم بارەوە توێژینەوە ئەنجام بدات ولە هەرێمی وتورکیا یان بوێت کەئەم ڕیککەوتن نامەیە هەڵوەشێننەوە چونکە بەپێی یاسای بنەڕەتی عێراق ، هەرێمی کوردستان عێراق حەقی مۆرکردنی ڕێککەوتن نامە لەگەڵ هیچ وڵاتێکیان نییەو ئەمە لەڕیزی ئەرکە تا یبە تی کانی دەوڵەتی ناوەندی یە کە پەرلەمان دەبێ پە سە ندی بکات. محەممەد کیانی بەرپرسی بەرەی دیمۆکراتیکی جەماوەری عێراق جەختی کرد دەوڵەتی عێراق نابێ تەنیا لە تورکیا بێهەوێت کەلە بەعشیقە هێزەکانی بەرێتە دەرێ بەڵکۆ دەبێ لەگشت خاکی ئێراق هەموو هێزەکانی بەڕێتە دەرێ.