خۆ لەکارکشانەوەی دەوڵەتی کوە یت
سەرچاوەمیدیاییەکانی کوێت ڕایانگەیاند: دەوڵەتی ئەم وڵاتە ڕوژی یەکشەممە بەشێوەی ڕەسمی دەست لەکارکشانەوەی خۆیان ڕادەستی میری کوێت کرد.
سەرچاوەکانی میدیایی کوێت ڕایانگەیاند : شاندی دەوڵەتی ئەم وڵاتە دوابەدوای درێژەی ناکۆکییەکان لەگەڵ پەرلەمان، خۆ لە کارکشانەوەی یان ڕادەستی شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح میری کوێت کرد .
بەرلەمە مەرزوق غانم، سەرۆکی پەرلەمانی کوێت بە ئاماژەدان بە درێژەی ناکۆکییەکانی سیاسی نێوان دەوڵەت و پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێداگری کرد : درێژەی ئەم ڕەوتە بە قازانجی کوێت نییە .
مەرزوق غانم و تیشی: لە وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح میری کوێت بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی داوا کراوە.
بەپێی مۆڵەتی یاسایی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئومەتی کوێت دەبێ مانگی ژوئییەی ساڵی 2017 بەڕێوە بچێت هەتا یەکەم جار پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو خولەکەی تۆکمەوتەواو بکات بەڵام وادیارە ناکۆکیی سیاسی دەبێتە هۆی ئەوەی میری کوێت ئەم پەرلەمانە هەڵوەشێنێتەوە.