بەیاننامەی بارزانی سەبارەت بە نە بەردی مووسڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر بەشداریی هەموو هێزی پێشمەرگەی کورد لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێراقیی سومەریە، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیک دا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی شەڕ بەدژی داعش کەوتوەتە قۆناخێکی هەستیارەوە ڕایگەیاند هێزی پێشمەرگەی کورد بە دوور لە ئەتن خوازی و پارت خوازی ، لە نە بەردی مووسڵ بەشداری دەکەن .
بارزانی پێداگری کرد خەڵکی کوردستانی ئێراق لە دوو ساڵی ڕابردوو خۆڕاگریان کرد و هێزی پێشمەرگەی کورد توانیان بە پاڵەوانەتی خۆیان تیرۆریستانی داعش لەناوبەرن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : شەڕ بەدژی تیرۆریزم ئێستا لە قۆناخێکی هەستیار دایە و هێزی پێشمەرگەی کورد لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ بە هەماهەنگی بەتەواویی هێزی سوپای ئێراق هەوڵ دەدەن.
بارزانی هەروەها لەم بەیاننامەیە پێداگری کرد کە لەگەڵ هەر بەرپرسێکی سیاسی کە بیەوێ بە هۆگری پارتی و بە دوور لە ورەی نیشتمانی لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ بەشداری بکات، دەجووڵێتەوە و پێویستە هەتا هەوڵی یاسایی بەرامبەر بەو ئەنجام بدرێت .
بارزانی ڕۆژی شەممەش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند هێزی پێشمەرگەی کورد و هێزی ئاسایشیی ئێراق لەگەڵ یەکتر سەبارەت بە کەیفیەتی ئۆپراسیۆنی مووسڵ ڕێککەوتون و ئەنجومەنی سیاسی هاوبەش لەگەڵ بەغدا بۆ چاوەدێری بەسەر ڕەوشی دوای ئازاد کردنی مووسڵ، پێک دێت.