سه‌رکه‌وتنه‌کانی نەبەردی مووسڵ،داعشی دەرپەڕاند
تشرینی یه‌که‌م 17, 2016 13:50 Asia/Tehran
پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌رگرییه‌کانی داعش له مووسڵ تێک ده‌شکێن و چه‌کداره‌کانی داعش له میحوه‌ری باشووری مووسڵ ڕاده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ته‌له‌ڤزیۆنی کوردستان 24، پۆلیسی فیدڕاڵی ئێراق که له بنکه‌ی گه‌یاره‌وه به‌ره‌و مووسڵ پێشڕه‌وییان ده‌کرد، به‌رگرییه‌کانی داعشیان تێکشکاندووه و چه‌کداره‌کانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له میحوه‌ری باشووری مووسڵ هه‌ڵاتوون.
پۆلیسی فیدڕاڵی ئێراق ئه‌م هه‌واڵه‌ی له حاڵێکدا ڕاگه‌یاندووه که پێشبینی کراوه نە بەردیی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ درێژخایه‌ن بێت.
فه‌رمانده‌ی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دژه‌داعش ڕایگه‌یاندبوو که نە بەردی مووسڵ زیاتر له چه‌ند حه‌وته ده‌خایه‌نێت.
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ به هاوکاریی سوپای عێراق، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان، حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی نیشتمانی، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 17ی ئه‌کته‌وبری 2016 ده‌ستیپێکردووه.