ڕاگیردرانی یارمەتیی چەکەمەنیی ئەڵمان بە کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i258997-ڕاگیردرانی_یارمەتیی_چەکەمەنیی_ئەڵمان_بە_کوردستانی_ئێراق
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەڵمان رایگەیاند؛ جارێ بەنیازی ئەوە نییە بارێکی دیکەی چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگی بخاتە بەردەستی کوردستانی ئێراقەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2016 08:00 Asia/Tehran
  • ڕاگیردرانی یارمەتیی چەکەمەنیی ئەڵمان بە کوردستانی ئێراق

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەڵمان رایگەیاند؛ جارێ بەنیازی ئەوە نییە بارێکی دیکەی چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگی بخاتە بەردەستی کوردستانی ئێراقەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ رادیۆ دۆیچەڤێلەی ئەڵمان بە گێڕانەوە لە یەکێک لە وتەبێژانی وەزارەی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند؛ ئەم وەزارەتخانەیە بەرنامەی دیکەی نییە بۆ بەڕێ کردنی چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگی بۆ هەرێمی کوردستان.
بەم حاڵەشەوە وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەڵمان پێی داگرت وڵاتەکەی پێوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە دەبێ.
وڵاتانی ئەڵمان، بەریتانیا، ئەمریکا، فەرانسا و چەن وڵاتی ئەورووپایی دیکە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین باری چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگییان لە پێناو شەڕی دژ بە داعش خستۆتە بەردەستی هێزی پێشمەرگە و چەندین هەزار پێشمەرگەیش لە لایەن هێزە تایبەتەکانی وڵاتانی ڕۆژاواییەوە  راهێنانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی داعشیان پێ کراوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەڵمان ئەمڕۆ رایگەیاند؛ ئەم وڵاتە تا ئیستا نزیکەی ٢٢٠٠ن تەن چەکەمەنی لەوان موشەکی دژە تانکی میلانی خستۆتە بەردەستی هێزی پێشمەرگە.
ئورسولا وێندرلاین وەزیری بەرەڤانیی ئەڵمان مانگی سێپەتەمبەر ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی تا ئێستا بڕی ٩٩ ملوێن دۆلار چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگی  خستۆتە بەر دەستی کوردی ئێراق.