پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق 3 بەربژار بۆ وەرگرتنی وەزارەتی دارایی عێراق رادەگەیەنێ
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارلەمانی عێراق کوتی کە ئەو فراکسیۆنە 3 بەربژاری بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی بۆ جێگرەوەی هوشیار زێباری دەناسێنێ بە سەرۆک وەزیران.
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس لەزمان هەواڵدەریی شەفەق نیوز ، تارق سەدیق ، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارلەمانی عێراق راشیگەیاند : بە پێی دان نانی هەموو پارتە سیاسییەکانی عێراق ، پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق ئیستحقاقی هەڵبژاردنی پارتییە ، کەوایە بوونی هەندێ هەڵە لە سەردەمی هوشیار زێباری بە مانای دانی ئەو پۆستە بە پارتەکانی دیکە نییە.
سەدیق وتیشی : فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق 3 بەربژاری بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق بە حەیدەر عیبادی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەناسێنێ کە ناوبراو دەبێ یەکێک لەو بەربژارانە بە مەجلسی نوێنەران بناسێنێ بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانە.