سلێمانی گۆڕەپانی ناڕەزایەتی لەپێناو چوونەدەری سەربازانی تورک
15 ڕێکخراوو پارتی ڕامیاریی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی ناڕازیانە لە شاری سلێمانی خوازیاری چوونەدەری هەرچی خێراتری ئەرتەشی تورکیا بوون لە وڵاتەکەیان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی سەدا و سیما ، ڕێپێوانانی ڕۆژی دوشەمە بە ڕادەستکرانی یادداشتێک بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سلێمانی جەختیان کرد ئامادە بوونی ئەرتەشی تورکیا لە ئێراق یاسایی نیە و بنبڕکرانی دەسەڵاتداریەتی سیاسی ئێراقە . ئەو ناڕازیانە داوایان لە کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان کرد کە گوشارەکانی خۆیان بۆ چوونەدەری هێزەکانی تورکیا لە ئێراق زۆر تر بکەن . هاوکات لە گەڵ ئەو ناڕەزایەتیانە بنەماڵەی قوربانیانی سێ شاروومەندی کوردی ئێراقی کە لە ڕەوتی بوردمانی ڕۆژی ڕابردووی ناوچە کوردنشینەکانی ئێراق لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە کوژران ڕایانگەیاند بەم زوانە دژی تورکیا سکاڵا بەرز دەکەنەوە. ئەو بنەماڵانە داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق کرد لە کۆمەڵگا نێونەتەوەیی و ئێراقیەکان لەوان لایەنگری بکەن . دەوڵەتی تورکیا بانگەشەی کرد بوو ئەو سێ کەسە ، ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکەن . دامەزراندنی دوو بنکەی سەربازی لە لایەن ئەرتەشی تورکیا لەسالی ڕابردوو لە باشیک و دوبران لە پارێزگای مووسڵ بووەتە هۆی نیگەرانی ڕوولە پەرەی خەڵکی ئێراق و بە تایبەت هەرێمی کوردستنی ئێراق . لە حاڵێکدا خەڵکی کوردستانی ئێراق نیگەرانی ئامادە بوونی ئەرتەشی تورکیا لە خاکی ئێراقن کە بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوام لە سەر ئامادە بوونیان لە خاکی ئێراق بە بێ ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتە پێداگرن .