کوژرانی 230 کوردی کاکەیی بە دەستی داعشەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند کە تا ئێستا 230 کەس لە کوردە کاکەییەکان بە دەستی ئەندامانی داعش کوژراون.
بە پێی راپۆرتی کورد پرێس ، مەریوان نەقشبەندی رایگەیاند لە کاتی هێرشی داعش بۆسەر عێراق تا ئێستا ، لانی کەم 230 کەس لە کوردانی کاکەیی کەوتوونە بەر پەلاماری داعش و گیانی خۆیان لەدەست داوە.
بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی کوردستانی عێراق راشیگەیاند : کە شوێنە پیرۆزەکانی کاکەییەکانیش لە لایەن داعشەوە کەوتووەتە بەر پەلامارو لە ناو چووە.
ناوبراو جەختی کرد کە کوردە کاکەییەکان بەشدارییەکی ئەکتیڤیان لە بەرەنگار بوونەوەی داعشدا هەبووە و لە هێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییەی داعش بۆسەر کەرکوک 9 کەس لەوان لە شەڕ بەدژی ئەو تاقمە شەهید بوون.
کوردە کاکەییەکان لە ناوچەکانی داقوق لە نزیک کەرکوک ، سەفیە لە نزیک هەولێر و ناوچەی هاوار لە دەورووبەری هەڵەبجە نیشتەجێن.