پێشوازی بارزانی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i260335-پێشوازی_بارزانی_لە_باڵیۆزی_یەکێتیی_ئەورووپا_لە_عێراق
لە سەلاحەدین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2016 15:05 Asia/Tehran
  • پێشوازی بارزانی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق

لە سەلاحەدین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی ئیراق  پێشوازی لە پاتریک سیمۆنێت باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد.  لە ئه م  دیدارەدا باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، بارزانی لە بڕیار و بۆچوونی یەکێتیی ئەورووپا لەمەڕ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ ئاگادار کردەوە و جەختی لەوە کردەووە کە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە شەڕی دژی داعش و ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، پاڵپشتی پێشمەرگەن.ھەروەھا باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، دەستخۆشی لە ئازایەتی و پێشڕەوییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی داعش ھەبوو، ھاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە یەکێتیی ئەوروپا بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکات و ئاستی نوێنەرایەتیی خۆی لە ھەرێمی کوردستان بەرز کردووەتەوە.ھەر لەم کۆبوونەوەیەدا نیگەرانییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە قۆناغی دوای داعش و پێویستی بوونی پلانی سیاسیی ھاوتەریب لەگەڵ پلانی سەربازیی ئازادکردنی مووسڵ تاوتوێ کرا و بارزانی جەختی لە پاراستن و پێدانی دڵنیایی تەواو بە پێکھاتەکان کردەوە بە تایبەت ئێزیدی و مەسیحییەکانی پارێزگای نەینەوا.لەبارەی پەلاماری ڕۆژی ھەینیی ڕابردووی تیرۆریستان بۆ سەر شاری کەرکووک، بارزانی سوپاسی خەڵکی خۆڕاگری شاری کەرکووک و دەزگە ئەمنییەکانی کرد کە قارەمانانە ڕووبەڕووی تیرۆریستان بوونەوە و ڕایگەیاند: "ھەرگیز خەڵکی شاری کەرکووک و گەلی کوردستان ڕێگە نادەن کەرکووک و کوردستان بێتە بنکەیەک بۆ تیرۆریستان".