نوێنەری پارتی : هەرێم داوای یارمەتی سەربازیی لە تورکیا نەکردووە
تشرینی یهکهم 25, 2016 15:11 Asia/Tehran
نوێنەری پارتی لە پارلەمانی عێراق کوتی : دەوڵەتی هەرێم هەرگیز داوای یارمەتیی سەربازیی لە هێزەکانی تورکیا لە عێراق نەکردووە.
بە پێی راگەیاندنی هەواڵدەریی " الجمهوریە نیوز " ، عەرەفات کەرەم لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند : دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەرگیز داوای پشتیوانیی تۆپخانەیی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە بەعشیقە لەو سەربازە تورکانەی کە لە خاکی عێراق دا ئامادەن نەکردووە ؛ چوونکە هێزەکانی پێشمەرگە ئەگەر وەها یارمەتییەکیان بوێ داوا لە ئەرتەشی عێراق و هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دەکەن.
شیاوی باسە کە بیناڵی یلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا پێشتر وتبووی کە هێزەکانی تورکیا لە ناوچەیەکی نزیک بە بەعشیقە بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتیی بە هێزەکانی پێشمەرگە کەڵکیان لە تۆپخانەی خۆیان بە دژی داعش وەرگرتووە.