یارمەتیی دراڤی بە کۆمپانیا ئێرایەکانی چالاک لە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i260758-یارمەتیی_دراڤی_بە_کۆمپانیا_ئێرایەکانی_چالاک_لە_هەرێمی_کوردستان
نوێنەری کوردستانی ئێراق لە ئێران ڕایگەیاند ؛ دەوڵەتی ئێران بڕی ٢٠٠ ملوێن یۆرۆی تەرخان کردوە بۆ ئەو کۆمپانیە ئێرانیانەی لە بەشی ئاوەدان کردنەوەی "کوردستانی ئێراق"دا چالاکن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2016 06:04 Asia/Tehran
  • یارمەتیی دراڤی بە کۆمپانیا ئێرایەکانی چالاک لە هەرێمی کوردستان

نوێنەری کوردستانی ئێراق لە ئێران ڕایگەیاند ؛ دەوڵەتی ئێران بڕی ٢٠٠ ملوێن یۆرۆی تەرخان کردوە بۆ ئەو کۆمپانیە ئێرانیانەی لە بەشی ئاوەدان کردنەوەی "کوردستانی ئێراق"دا چالاکن .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی کوردپرێس؛ "نازم دەباغ" نوێنەری ناوچەی کوردستانی ئێراق لە ئێران لە وتوێژ لەگەڵ ماڵپەڕی کوردی زمانی خەندان وتی؛ چالاکیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە بەشی ئاوەدان کردنەوەی کوردستانی ئێراق لەبەر قەیرانی دارایی ڕاگیراوە.
بە وتەی نازم دەباغ، یارمەتیی دراویی ٢٠٠ ملوێن یۆرۆیی تەنیا ئەو کۆمپانییە ئێرانییانەی دەگرێتەوە کە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق گرێبەستیان مۆر کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئێستاکە لانیکەم ٩٠ کۆمپانیای ئێرانی لە هەرێمی وکردستانی ئێراق خەریکی جێبەجێ کردنی پرۆژەکای ئاوەدان کردنەوەن و لەم هەژمارەیش ١٢ کۆمپانیا پرۆژەی زەبەلاح و زۆر گرینگیان بە دەستەوەیە.
بەڵام لەبەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی دارایی بووە و توانای جێبەجێ کردنی بەڵێن و پێبەندییەکانی خۆی لەم پرۆژانەی نییە، زۆربەیان ڕاگیرداون. ئێستاکە پرۆژە زەبەلاحەکانی بواری ئاوەدان کردنەوە وەک تۆنێلی هەیبەت سوڵتان، جادەی نێوان دەربەندیخان و عەربەت و هەروەها چەن پرۆژەی دیکەی ئاوەدان کردنەوەی دیکە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە لایەن کۆمپانییە ئێرانییەکانەوە جێبەجێ دەکرێن.