بەرپرسی کارگێڕیی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی: سەرۆکی پەرلەمان، هۆکاری قەیرانی سیاسی هەرێمە
مەلا بەختیار بەرپرسی کارگێڕیی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە لێدوانێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانی لەبەر قەبووڵ نەکردنی داواکاریی پارت و لایەنەکان، بە بەرپرسی قەیرانی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان زانی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، مەلا بەختیار لە وتاردانێک لە کۆبوونەوەی ئەنستیتۆی موتاڵاکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست(MERI) کە لە هەولێر بەڕێوە چوو، یوسف محەممەد سادقی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی بەتوندی دایە بەر ڕەخنەوگازندە.
بەرپرسی کارگێڕیی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی کە یوسف محەممەد لە ١٩ی ئاگۆستی٢٠١٥ گوێی نەداوەتە داوای پارتەکانی هەرێم بۆ کۆنەبوونەوەی پەرلەمان سەبارەت بە پرسی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم و هەرئەوە و هەوڵی ناوبرا بۆ سازدانی ئەو دانیشتنە، بوو بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لەسەرەتادا ڕووی ڕەخنەو گازندەکان لەمەڕ پرسی داخرانی پەرلەمان، لە پارتی و یەکێتی بوو، و ئەو دوو پارتە وەک ڕابردوو تاوانبار کران بە تەگەرەنانەوەو دووبەرەکی نانەوە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هۆکاری هاتنەدی قەیرانی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستانە.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردووەوە، لەبەر ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان پارت ولایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی نوێکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی بەسەر هەرێمی کوردستان، داخرا.