نێچیرڤان بارزانی: دانوستان سەبارەت بە سەربەخۆیی هەرێم پاش ئازاد کرانی موسڵ
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ دەسبەجێ پاش ئازاد کرانی موسڵ، لەگەڵ هاوڕێیانمان لە بەغدا کۆ دەبینەوە تا سەبارەت بە مەسەلەی سەربەخۆییمان بیر و ڕا بگۆڕینەوە.
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاریی ئەڵمانیی "بیلد" وتی: لە مێژە بوار خۆش بووە بۆ سەربەخۆیی ناوچەی کوردستان بەڵام ئیستاکە ئێمە چڕمان کردۆتەوە لە سەر شەڕی دژ بە داعش لە موسڵ.
"مەسعوود بارزانی" ی سەرۆکی هەرێمی کوردسانی ئێراقیش فێڤرییە ڕابردوو وازیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسی لە سەر سەربەخۆیی ناوچەی کوردستان لە ئێراق؛ مەسەلەیک کە بووە هۆی تەشەنەی کێشە و ناکۆکیی لە نێوان هەولێر و بەغدا.
بارزانی ئاگوستی ڕابردوویش وتی: سەربەخۆیی، تەنیا ڕێگای بەر پێی کوردی ئێراقە بۆ پاراستنی خۆی، دوور کەوتنەوە لە ئێش و ئازار و کارەساتەکان و هەروەها هەنگاو نان لە ڕێگای گەشانەوە و ئاوەدان کردنەوەدا.
وێڕای کێشە و ناکۆکیی زۆر و بەرفرەوانی نێوان دەوڵەتی ئێراق بەتایبەت پاش داگیرکرانی بەشێک لە ناوچەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە ساڵانی ڕابردوودا، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان زوو بە زوو پرس گەلێکی دنەدەرانەی سەبارەت بە پارچە پارچە کرانی خاکی ئێراق، سەربەخۆیی و یان کەڵک وەرگرتنی بە بێ ئیزن لە سەرچاوە نەوتییەکان دێننە ئاراوە کە ئەو پرسانەش بۆتە هۆی تەشەنەی کێشە و ناکۆکیی لە نێوان هەولێر و دەوڵەتی ناوەندی ئێراق.