دەسپێکرانی هەوڵی دوو پارتی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ یەکگرتنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i261694-دەسپێکرانی_هەوڵی_دوو_پارتی_کۆمەڵ_و_یەکگرتووی_ئیسلامیی_کوردستان_بۆ_یەکگرتنەوە
دوو پارتی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لەئاراستەی هەوڵی ئیسلامخوازانەی هەرێم بۆ هێنانەدی بەرەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی، دانیشتن و وتووێژەکانی خۆیان دەس پێ کردۆتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2016 09:25 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی هەوڵی دوو پارتی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ یەکگرتنەوە

دوو پارتی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لەئاراستەی هەوڵی ئیسلامخوازانەی هەرێم بۆ هێنانەدی بەرەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی، دانیشتن و وتووێژەکانی خۆیان دەس پێ کردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و سەلاحەدین بەهادین سکرتێری گشتی پارتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لەمەڕ یەکگرتنی ئەو دوو پارتەو هەروەها یەکگرتوویی لەگەڵ ڕەوت ولایەنە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان، دیداریان  کرد.

پاش ئەو دیدارە، دوولایەن لە پرێس کۆنفرانسێکدا، باسی ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بزووتنەوەی ئیسلامییان کرد بۆ هێنانەدی بەرەی یەکگرتووی ئیسلامی لەهەرێم و ڕایانگەیاند کە لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئەو مەبەستە پێکهاتووەو هەوڵەکان لەوبارەوە خەریکە ئەنجام دەگرێ.

عەلی باپیر ئامانج لەو کردەی گەڕاندەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەی بەدژ ئایینی ئیسلام ئەنجام دەگرێ.

پارتە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە هەوڵ و هەنگاوگەلێکیان بۆ هێنانەدی بەرەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی و گرتنەبەری هەڵوێستی هاوبەش لەمەڕ پرس و بابەتی جیاجیای هەرێمی کوردستان دەس پێ کردووە.