نەبەردی موسڵ تەوەرەی وتووێژی عبادی و بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i262486-نەبەردی_موسڵ_تەوەرەی_وتووێژی_عبادی_و_بارزانی
حەیدەر عبادی ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە پرسەکانی جێی سەرنجیان وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2016 15:27 Asia/Tehran
  • نەبەردی موسڵ تەوەرەی وتووێژی عبادی و بارزانی

حەیدەر عبادی ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە پرسەکانی جێی سەرنجیان وتووێژی کرد.

حەیدەر عبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کە شەوی یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سەربازیی بەدوای دیدار لە بەرەکانی شەڕ بەدژی داعش لە مووسڵ ، رۆییشتبوو بۆ هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە ، لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە پرسەکانی جێی سەرنجی دوو لا لەوان نە بەردی رزگار ی موسڵ لە ژێر داگیرئ داعش وتووێژیان کرد.

فواد حوسێن ، سەرۆکی دیوانی هەرێم سەبارەت بە گەییشتنی هێزەکانی پێشمەرگە بە موسڵ جارێکی دیکە جەختی کرد : بە پێی رێککەوتنی نێوان بەغدا  هەولێر هێزەکانی پێشمەرگە ناڕۆن بۆ نێو شاری موسڵ.

شیاوی باسە مەسعود بارزانی هەندێ لەمەوبەر بەڵێنیی دابوو بە حەیدەر عبادی لە مەسەلەی شەڕ بەدژی داعش دا بەدوای پەرەدان بە زەمینەکانی نییە.

مەسعود بارزانی جەختی کردبوو کە پێش دەسپێکی قۆناغی دوایی نە بەردی رزگاری موسڵ لە چەنگی داعش ، رێککەوتنی سیاسیی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی موسڵ پاش داعش پێویستە تا قەیرانێک سەرهەڵنەدا. ئەو هەڵوێستەی بارزانی ، نیگەرانیی سەبارەت بە ئامادەبوونی پێشمەرگە لە موسڵ و بەڕێوەبردنی ئەو شارە لە لایەن ئەوانەوەی زیاتر کردبوو ؛ بەڵام بەو بەڵێنییەی کە بارزانی دای بە عبادی سەبارەت بە موسڵ و بەشداریی چالاکی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ شان بە شانی هێزەکانی دیکە نیشانی داوە کە بەرژەوەندییە باڵانی ئێراق گرینگترە لە بەرژەوەندیی حزبی.

بەغدا و هەولێر لەگەڵ دوژمنێکی هاوبەش رووبەڕوون و بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو هەڕەشانەی کە هەردوویان لەگەڵی رووبەڕوون ، باشتر کردنی پەیوەندیی دوو لایەنە پێویستە. ئەو جۆرە هەڵوێست گرتنانە باس لەوە دەکا کە وەرزێکی تازە لە پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر خەریکە دەکرێتەوە. دوژمنێکی هاوبەش ئێستاکە بووەتە ئاڵقەی پەیوەست بوونی بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندیی و کوردستانی ئێراق. نزیک بوونەوەی روانگەکانی بەغدا - هەولێر لانی کەم لە پرسە ئاسایشییەکان دا کە بۆ هەر دوو لا گرینگە ، بۆ بەهێز بوونی رێککەوتنی نیشتمانیی لە ئێراق زۆر کاریگەر دەبێ کە ئەمەش رووداوێکی گرینگە لەو وڵاتەدا.

لەو چوارچێوەیە دا حەیدەر عبادیش ئامانج لەو دیدارەی هاوئاهەنگیی و هاوکاریی لەگەڵ بەرپرسانی کورد لەبواری بەدواداچوونی بەرنامەی هاوبەش بە ئامانجی رزگار کردنی موسڵ لە تاقمی تیرۆریستیی داعش راگەیاندووە. ئامادەبونی بەرپرسانی سەربازیی ئێراق لە پەنای العبادی لە سەردانەکەی لە هەولێر نیشان دەدا خاڵی وەرچەرخێنەری دانوستانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت کردن لەسەر بەهێز کردنی بارودۆخی سەربازیی و ئاسایشیی لە بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی داعشە . ئەگەرچی ناتوانین ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە بودجەی هەرێم و پرسە نەوتییەکان لەبەرچاو نەگرین بەڵام کەش و هەوای ناوخۆی ئێراق کە لە ژێر  کاریگەریی جموجۆڵەکانی داعش دایە ، بووتە هۆی ئەوەی کە یەک جاری دیکە بەرپرسانی کورد و بەغدا بە گرینگتر زانینی بەرژەەوندییە نیشتمانییەکان ، ناکۆکییەکان وەلا نێن. ئێستاکە ئەولەویەتی بەرپرسانی کورد و بەغدا ، وەدەرنانی داعش لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێراق لەوان ناوچە باکوورییەکانی ئەو وڵاتەیە.

پێشتر ئازاد کرانی تکریت کە ئەنجامی هاوکاریی نێوان ئەرتەش ، هێزە جەماوەرییەکان و عەشیرەتەکان بوو ، ئەزمونێکی باش بوو بۆ کوردەکان و بەغدا . بەرپرسانی کورد و بەغداش بە وانەگرتن لەو ئەزمونە لە هەستیارترین باردۆخدا ، دەیانهەوێ جارێکی دیکە نیشان بدەن کە ئێراق ئی هەموو ئێراقییەکانە و ئەگەر پێویست بکا ، بۆ بەرگریی کردن لێی ، بە بێ رەچاو کردنی سیاسەتە قەومیی ، ئایینزایی و تایفەتییەکان دەتوانن لە پەنای یەکتر ئامادە بن.

بە هەر حاڵ ، ئەو شتەی حاشاهەڵنەگرە ئەمەیە کە عێراق لەو سەردەمە دا پیویستیی بە هاودڵیی ، هاوکاریی و هاوڕێیی هەموو چین و توێژەکانی خەڵک ، هێزە سەربازییەکان ، هۆز وعەشیرەتو پێشمەرگەکان هەیە. هەموو بەرپرسانی کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسیی ئێراق لەم مەسەلەیە تێگەییشتوون کە ئەو گۆڕانکارییە دەتوانێ مزگێنیدەری روودانی رووداوگەلی گرینگ و نوێ لە گۆڕەپانی ڕامیاری و مەیدانیی ئێراق لە رۆژانی داهاتوو دا بێ.