دۆزرانەوەی تەرمی٨٠ژنی ئێزدی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شنگالی عێراق
نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵی هەڵگری تەرمی هەشتا ژنی ئێزدی لە نزیک شاری شنگال لە ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا لەباکووری عێراق دۆزراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حەجی کندور نوێنەری ئێزدییەکان لەپەرلەمانی عێراق لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی "الغد پرس" ڕایگەیاند: ئەو تاقم و گرووپانەی بۆ گەڕانی گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان چالاکی دەکەن، بەزوویی گۆڕی بەکۆمەڵی هەڵگری تەرمی هەشتا ژنیان لەنزیک شاری شنگال دۆزیوەتەوە.
حەجی کندور وتی: گرووپی ڕەشەکوژی داعش ئەو ژنانەی لە ئەستێرێکی ماسیی ناشتبوو.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا پێشتر، هەواڵی دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنی هەڵدانەوەی یانزە گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیانی ئێزدی تاوانەکانی داعش لە ئاوایی کوجو لە شاری شنگالی ڕاگەیاندبوو.
داعش پاش داگیرکردنی ئاوایی چەند هەزار کەسیی کوجو سەر بە شاری شنگال لە هاوینی٢٠١٤، پیاوانی قەڵاچۆ کردو بەسەدان منداڵ و ژنی ئێزدی بەدیل گرت.
بە تێپەڕینی زیاتر لە حەوت مانگ لە ڕزگارکرانی ئەو ناوچانە لەچنگ تیرۆریستان، جارێ لەبارەی چارەنووسی ژمارێک لە دانیشتووانی ئەو ئاواییانە، هیچ هەواڵێک لەدەستدا نییە.