چاوپێکەوتنی سەرکونسولی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردسانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i368685-چاوپێکەوتنی_سەرکونسولی_ئێران_لە_هەولێر_لە_گەڵ_وەزیری_پێشمەرگەی_هەرێمی_کوردسانی_عێراق
سەرکونسولی کوماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر چاوی کەوت بە وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2019 08:18 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرکونسولی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردسانی عێراق

سەرکونسولی کوماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر چاوی کەوت بە وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس، کونوسلخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر رایگەیاند لە چاوپێکەوتنی نەسروڵڵا رەشنوودی سەرکونسولی ئێران لە هەولێر لە گەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بارەی دوایین رەوشی پێوەندیەکان و بوارەکانی گەشەی هاریکاری تەکنیکی دوو قۆڵیی وتووێژ کرا .

 لەم چاوپێکەوتنەدا ، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی رابردوودا بە خەڵکی کوردستان ، جەختی کردەوە لەسەر رێزگرتن وپێزانینی دانیشتوان و حکومەتی هەرێم لە هەڵوێستە داکۆکی کاریەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی رابردوودا.

 لەم دیدارەدا ، رەشنوودی وێڕای پیرۆزبایی کردن لە وەزیری پێشمەرگەی هەریم بە بۆنەی هەڵبژێردرانی بۆ ئەم پۆستە ، لەسەر ئامادەیی  ئێران بۆ گەشەی هاریکاریی دوو قۆڵی جەختی کردەوە .