بۆردومانی چەند ناوچەی هەرێم لە لایەن فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369619-بۆردومانی_چەند_ناوچەی_هەرێم_لە_لایەن_فڕۆکەجەنگیەکانی_تورکیاوە
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆجارێکی دیکە چەندین گوندی سەرسنووری هەرێمیان بە خەستی بۆردومان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2019 06:27 Asia/Tehran
  • بۆردومانی چەند ناوچەی هەرێم لە لایەن فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیاوە

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆجارێکی دیکە چەندین گوندی سەرسنووری هەرێمیان بە خەستی بۆردومان کرد .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، ماڵپەڕی رۆژنیوز راپۆری دا فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا ، سەر لە ئێوارەی  دوێنێ هەینی ، دەستیان  دایە بۆردومانکردنی   ئاواییەکانی هەڵکەوتوو لە ناوچەی مەهلی سەر بە ئاکرێ لە پارێزگەی دهۆکی هەرێمی کوردستان.

 بەپێی ئەم هەواڵە ئەم پەلامارە ئاسمانیە گوندی هیزانکی کردووەتەوە   ئامانج و کێڵگە و زەوی و زاری ناوچەکە زیانی پێگەیشتووە .

بۆردومانی ئەم گوندە چەندین جار کراوە و فڕۆکەکانی تورکیا چەند کاژێر بەسەر ئاسمانی دەڤەرەکەدا سوڕاونەوە .