داوا لە تەواوی لایەنە کوردییەکان دەکرێت لە لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانیدا بەشدار بن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369698-داوا_لە_تەواوی_لایەنە_کوردییەکان_دەکرێت_لە_لیستی_ھاوپەیمانیی_کوردستانیدا_بەشدار_بن
ئارام سەباح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی ئاوارەکانەوە ده‌ڵێت: زیاتر لە ٤٠ هەزار ئاوارە لە کوردستان ناویان تۆمارکردووە، بۆ ئه‌وه‌ی تا ڕۆژی هەڵبژاردن بگەڕێنەوە پارێزگاکانیان و بەشداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانیان بکه‌ن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 04:14 Asia/Tehran
  • داوا لە تەواوی لایەنە کوردییەکان دەکرێت لە لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانیدا بەشدار بن

ئارام سەباح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی ئاوارەکانەوە ده‌ڵێت: زیاتر لە ٤٠ هەزار ئاوارە لە کوردستان ناویان تۆمارکردووە، بۆ ئه‌وه‌ی تا ڕۆژی هەڵبژاردن بگەڕێنەوە پارێزگاکانیان و بەشداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانیان بکه‌ن.

 

سه‌باره‌ت به‌ یەک لیستی کوردیشەوە، ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یەکیتیی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: ئەوانەی لە دەرەوەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بەشداربن، ناتوانن دەنگ بەدەستبهێنن، بەڵکو تەنها زیان به‌ کورد ده‌گه‌یه‌نن.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە لە 1ی نیسانی 2020 ئەنجامبدرێت، بۆ کەرکووک گرنگی خۆی هەیە، چونکە لە ساڵی 2005ـه‌وه‌ بەهۆی ناکۆکی پێکهاتەکانی شارەکە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەن نەکراوە.