ئەمڕۆ لاڤرۆڤ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369716-ئەمڕۆ_لاڤرۆڤ_سەردانی_عێراق_و_هەرێمی_کوردستان_دەکات
وەزیری دەرەوەی رووسیا سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌کات و دواتریش ده‌گاته‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هەرێم کۆده‌بێته‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 06:55 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ لاڤرۆڤ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری دەرەوەی رووسیا سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌کات و دواتریش ده‌گاته‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هەرێم کۆده‌بێته‌وه‌.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێشتر رایگه‌یاندبوو کە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا له‌ رۆژانی ۷ و ۸ی ئەم مانگەدا سه‌ردانی به‌غدا و پاشان هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.

لاڤرۆڤ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ۱۵ی ڕەزبەر ده‌گاته‌ به‌غدای پایته‌خت و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێم کۆده‌بێته‌وه‌ و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووریه‌کانه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌که‌ن.

نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ۲۰۱۸ سه‌ردانی رووسیای کرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆک رووسیا کۆبوونه‌وه‌، بارزانی پاشان گرێبه‌ستێکی له‌ بواری نەوتدا لەگەڵ کۆمپانیای رووسنەفتی روسی واژۆ کرد.