وتووێژی مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369765-وتووێژی_مەسعوود_بارزانی_و_باڵیۆزی_فەڕەنسا
دوێنێ دووشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2019 ، مەسعود بارزانی پێشوازی لە برۆنۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەڕەنسا لە ئێراق کرد و چه‌ند پرسێکیان پێکەوە تاوتوێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 06:17 Asia/Tehran
  • وتووێژی مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا

دوێنێ دووشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2019 ، مەسعود بارزانی پێشوازی لە برۆنۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەڕەنسا لە ئێراق کرد و چه‌ند پرسێکیان پێکەوە تاوتوێ کرد.

لەو دیداره‌دا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی ئێراق و خۆپێشاندان و گرژییەکانی ئەم دواییەی بەغدا و پارێزگاکانی تری ئێراق ئاڵۆگۆڕ کرا.

هه‌روه‌ها بارودۆخی سووریا و گۆڕانی هاوکێشە سیاسی و مەیدانییەکان لە  باکووری رۆژهەڵاتی  سووریا خرایە بەرباس، لەم بارەیەوە هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری قووڵتربوونی نەهامەتی و ئازارەکانی کورد و ئاییندە و چارەنووسی گەلی کورد لە سووریا نیشان دا.

تاوتوێکردنی هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە تەوەرێکی تری ئەم کۆبوونەوەیە بوو.