جاڕنامەی ناوخۆیی یەکێتیی نیشتمانی لە کۆنگرەی چوارەمی پارتەکە پەسەن کرا
وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی پارتی یەکێتیی نیشتمانی ڕایگەیاند کە لە ماوەی کۆنگرەکەدا ، پەێڕەوی ناوخۆیی پارتەکە پەسەن کراو ئەنجومەنی گشتیی ڕێبەرایەتی پارتەکە ش دەسەڵاتی گۆڕانکاریی هەیە .
مەلا یاسین لە دانیشتنە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە کۆنگرەی چوارەمی پارتی یەکێتیی نیشتمانی بە شێوەی تەواو ڕوون خەریکی بەڕێوەچوونە و ئەمرۆ یەکشەمە 22 دیسامبر لە دووهەمین ڕۆژ لە کۆنگرە جاڕنامەی ناوخۆیی پارتەکە پەسەن کرا و دەسەڵاتی گۆڕین لەودا درا بە ئەنجومەنی گشتیی ڕێبەرایەتی یەکێتیی نیشتمانی . بە پێی بەرنووسی جاڕنامەی پارتەکە لە کونگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانی ئەو کۆنگرە بە دروشمی ئاشتی ؛ دیموکراسی ، ئازادی ؛ مافی مڕۆڤ ؛ مافی دیاریکردنی چارەنووس و دادگەری کۆمەڵایەتی بەڕێوە چووە و بڕیارە کە ڕادەی بەشداری و ئامادە بوونی ژنان لە هەموو دامەزراوەکانی پارتیی بگاتە 25 لەسەد . سەرەڕای ئەوەی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ دەنگ دان بۆ هەڵبژرادنی 121 ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی ڕێبەرایەتی پارتەکە ئەنجام بدرێت بەڵام وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانی وتی کە هەڵبژرادنەکان بۆ هەڵبژرادنی ئەو ئەندامانە خراوەتە سبەینێ دوشەمە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی بەکاتی خۆجێیی و تا ئێستا 400 کەس لە ئەندامانی کۆنگرەکە خۆیان بۆ ئەندام بوون لەو ئەنجومەنە کاندید کردووە . وتەبێژی ی ەنەکە وتی ئەمرۆ هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتیی هەڵبژێردران کە بریتیە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ؛ وەلا بەختیار ، عومەرفەتاح ، حاکم قادر موحەمەد جان ، ئەرسەلان بایز ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ، و دلێر مەجید . ڕۆژی ڕابردووش کوسرەت ڕەسوول عەلی جێگری ی ەکەمی سکرتێری گشتیی کوچکردووی پارتەکە وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە دیاریکرا .لە هەمان حاڵدا ڕایگەیندرا سەرەڕای جەختی کومیسیونی باڵای هەڵبژرادنەکانی ئێراق لەمەڕ ئەوەی کە نابێ ئەندامانی خاوەن پۆستەکانی سەربازی و دەوڵەتی لە کۆنگرەی چوارەمی پارتەکە ئامادەن . بەگوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس کومیسیونی هەڵبژرادنەکانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەمە بە شێوەی فەرمی بە پارتی یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاند کە بە پێی یاسای پارتە سیاسیەکان نابێ هیچ یەک لە ئەندامانی کونگرەی گشتیی ئەو ، کەسانی سەربازی و ئاسایشی یان خاوەن کاری دەوڵەتی بن . بەڵام ڕووداو ڕاپۆڕتی دا کە بە دوای ناڕەزایەتیەکانی یەکێتیی بەو بڕیارەی کومیسیون ؛ لانی زۆری ئەندامانی سەربازی و دەوڵەتی لە کونگرە ئامادەن .