شەش کوژراو بە هۆی پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i375828-شەش_کوژراو_بە_هۆی_پەلاماری_ئاسمانی_تورکیا_بۆ_سەر_هەرێمی_کوردستان
دوابەدوای پەلاماری ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی سەر بە قەزای دیارتە هەڵکەوتوو لە پارێزگای دهۆک، یەک کەس کوژراوە و پێشمەرگەیەک بریندار بووە و چوار کەسی ئاساییش بێ سەر و شوێن بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2020 09:40 Asia/Tehran
  • شەش کوژراو بە هۆی پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

دوابەدوای پەلاماری ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی سەر بە قەزای دیارتە هەڵکەوتوو لە پارێزگای دهۆک، یەک کەس کوژراوە و پێشمەرگەیەک بریندار بووە و چوار کەسی ئاساییش بێ سەر و شوێن بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٧ی ڕێبەندان بەرامبەر بە ٢٧ی ژانڤییە، دەستیان دایە بۆردومانی قورس و بەربڵاوی گوندەکانی سەر بە قەزای دینارتە هەڵکەوتوو لە پارێزگای دهۆک.

شەعبان خەلیل قایم مەقامی قەزای دینارتە لەم بارەوە بە ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی ٢٤ کاژێردا ئەو ناوچەیە دوو جار وەبەر پەلاماری ئاسمانیی تورکیا کەوتووە، بە تەلەڤزیۆنی ڕووداوی گوت کە لەو پەلامارەدا چوار کەسی مەدەنی دانیشتوویی گوندەکانی ناوچەیش بێ سەر و شوێن بوونە.

ناوبراو وتیشی کە ئەو کەسانە بۆ ئەنجام دانی کاروباری کشت و کاڵ و ئاژەڵدارییان لەو ناوچەیەدا بوون و پاش بۆردومانەکەیش پێوەندییان بە بنەماڵەیانەوە کردووە داوای یارمەتییان کردووە، بەڵام دوای ئەوە ئیتر بێ سەر و شوێن بوونە.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی هەواڵی باس نیوز، ئەمڕۆ سێ شەممە راپۆرتی دا کە لەو پەلامارەدا گوندی "کافیا" لە دینارتە وەبەر پەلامار کەوتووە.