نیازی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بۆ سەردانی لە ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378689-نیازی_سەرۆک_وەزیرانی_راسپێردراوی_عێراق_بۆ_سەردانی_لە_ھەرێمی_کوردستان
یەکێک لە پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی نیازی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینە دەکا بۆ سەردانی لە ھەرێمی کوردستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2020 12:22 Asia/Tehran
  • نیازی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بۆ سەردانی لە ھەرێمی کوردستان

یەکێک لە پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی نیازی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینە دەکا بۆ سەردانی لە ھەرێمی کوردستان .

بە پێ راپۆرتی کوردپرێس ، دیار برواری دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ھەاڵدەریی فەرمیی عێراق رایگەیاند ، عەدنان زورفی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نوێی عێراق بە نیازە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و بۆ تاووتوێ کردنی داوای کورد ، چاوی بکەوێ بە بەرپرسان . 

ئەم پەرلەمانتارە کوردە ھیوای خواست سەردانەکەی زورفی ئەنجامی باشی لێ بکەوێتەوە و گوتی : سەرۆک وەزیران دەبێ بۆ گەیشتن بە  پشتگریی کورد ، لەسەر یەک لاکردنەوەی کێشە و گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چڕبێتەوە . 

 بەرواری وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ناتوانێ ناردنی پێرستی داواکاریەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ زورفی پشتڕاست بکاتەوە گوتیشی : سەرۆکی ھەرێم بۆ یەکخستنی گوتار و داواکاریی کوردو پێکھێنانی لیژنەیەکی کوردستانی کە بەرپرسایەتی وتووێژ و  لێکدانەوەی داواکاریەکان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بگرێتە ئەستۆ ، لە پێوەندیی بەردەوام دایە لە گەڵ فرکسێۆنە کوردستانیەکان .